سەرۆک وەزیران 9 ی نیسان ڕووداوێکی مێژووییە

ناوخۆ
  • 9-04-2024, 10:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی جەختیلەوەکردەوەکە سبەی 9 ی نیسان ڕووخانی دیکتاتۆریەت ڕووداوێکی مێژووییە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی سەردانێکی دەزگای شەهیدانی کرد لەبەغدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان بەربانگی کردەوە.
    سودانی لە وتەیەکیدا لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوژیانە سەقامگیرەی ئێستا بۆ قوربانیدانی ئەو شەهیدانە دەگەڕێتەوەکە دژبە سیستەمی حوکمڕانی دیکتاتۆری وەستانەوە ، کەتاهەنووکە لەژێر خاک ولە گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا سەریان ناوەتەوە، بەهەمانشێوە شەهیدانی بزووتنەوە ئیسلامی ونیشتیمانیەکان و شەهیدانی حەشدی شەعبی وهێزە ئەمنیەکان وشەهیدانی تیرۆر، کەپێویستە هەوڵی زیاتر بۆ کەسوکاریان بدەین.
    هەروەها سودانی پێداگری کرد لەسەر کۆششکردن بۆ بەرزڕاگرتنی کەسوکاری شەهیدان کەلەڕێی دەزگای شەهیدانەوە خزمەتیان دەکرێت و یاسای دەزگاکە هەمواردەکرێتەوە بەشێوەیەک خزمەتی زیاتربە خانەوادەی شەهیدان بکرێت و گرنگی زیاتریان پێبدرێت و مافەکانیان بپارێزرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە سبەی ڕۆژی سێشەممە 9 ی مانگ ڕووداوێکی مێژووییە و نیگەرانی و خۆشیش لەخۆدەگرێت ، لەم ڕۆژەدابوو کە شەهیدی یەکەم محمد باقر سەدر و خوشکەکەی بنت الهدی شەهیدکران ، هەروەها خۆشیش دەردەبڕین بە داڕمانی دیکتاتۆریەت.