ئەلعومه‌یری: سیستەمی دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە بنیاتنانی دامەزراوە دەستوریەکان و سیستمێکی دروستی هەڵبژاردن هەیە

سیاسی
  • 8-04-2024, 22:13
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەمەد عەبود ئەلعومه‌یری، دووپاتیکردەوە کە سیستەمی دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەکان و سیستمێکی دروستی هەڵبژاردن هەیە.
    راگه‌یاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لەراگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایانگەیاندووە" سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، لە بارەگاکەی لە دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا پێشوازی لە ماوریسیۆ کریکانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
     لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و بەرزکردنەوەی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا و پێویستی پەیوەندی و کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ ئاڵوگۆڕی یاسایی و شارەزایی لە بواری دادوەری دەستووری كرد بەهۆی گرنگییەکەی لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی دیموکراسی بۆ گەیشتن بە سەروەری یاسا و دەستوور، و دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا ئاسۆی پەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانی لە جیهانی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا کردوتەوە به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن  له‌ ئەزموونی وڵاتان لەم بوارەدا بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو بڕیارانەی له‌دادگای باڵای فیدراڵی دەرچووە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرجەم فەرمانبەرانی دەزگاکانی دەوڵەت لە هەرێم تاوتوێ کران.
    ئەلعومه‌یری ڕوونکردەوە كه‌دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005 بنەما سەرەتاییەکانی ماف و ئازادییەکانی بۆ گەلی عێراق ده‌سته‌به‌ركردووه‌ کە دەبنە هۆی پیادەکردنی خەڵک ئەو ماف و ئازادییانە، گرنگترینی ئەو بناغانەش ئەوەیە یەکسانی لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (١٤)ی، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (٦)ی دەستوور، و یەکسانی و دەرفەتەکان لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (١٦) و ئازادی دامەزراندنی و پەیوەست بوون بە پارتە سیاسییەکان لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (٣٩)ی دەستوور، ئاماژە بەوەشی كرد کە سیستەمی دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەکان و سیستەمێکی دروستی هەڵبژاردن هەیە، لەوانەش بوونی یاسایەکی دادپەروەرانەی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆی هەڵبژاردن، لەگەڵ پێویستی بە لەبەرچاوگرتنی بڕگەکانی مادەی (١١٠)ی دەستوور سەبارەت بە دەسەڵاتە تایبەتەکانی دەسەڵاتە فیدراڵیەکان و مادەی (١١٧)ی دەستوور سەبارەت بە پەسەندکردنی دەستووری کۆماری عێراق لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی لەهەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە هەبووەکانی وەک هەرێمێکی فیدراڵی.