بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران، حسێن عەللاوی، سێ ڕێڕەوی تایبەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا دەستنیشانکرد، و ڕایگەیاند، سەردانەکەی داهاتووی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بۆ واشنتۆن و گفتوگۆکانی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پەیوەندییەکانی ئەمریکا ڕێڕەوێکی گشتگیربە عێراقی دەبەخشێت، ئاماژە بەوە دەکات کە لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە 13 کەرتدا.
عەللاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە سەرەڕای هەموو ئەو تەحەددای و سەختییانەی ڕووبەڕووی ڕەوتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوونەتەوە، بەڵام ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی لە سەردەمی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی ڕوویدا ئهویش لە ڕێگەی بزاڤێكی دامەزراوەییەوە کە دوای ئەزموون و خەبات له عێراق دامەزراوە لە لایەک، و تێگەیشتنی ئەمریکا لە فۆڕمی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ عێراق لهلایهكی دیكهوه."
سەبارەت بە لایەنی سیاسی-ئابووری، عەللاوی جەختی لەوە کردەوە کەلیژنەی باڵای هەماهەنگی دامەزرا، کە کاردەکات بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە ئاستی ستونیهوه بۆ ئاستی ئاسۆیی دوای چەندین سەردانی شاندەکانی حکومەتی عێراق-ئەمریکی لە بوارەکانی (سیاسی، ئابووری، نەوت، وزە، ئاو).
سەبارەت بە لایەنی سەربازی، عەللاوی ڕایگەیاند" لیژنەی باڵای سەربازی بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کار بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشە تیرۆریستییەکانی داعش و ئامادەیی شەڕی هێزە چەکدارەکانی عێراق و دانانی خشتەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دهكات لهدوای بڕیاری سەرۆک وەزیران بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانییەکە وگۆرینی ئهركهكانی بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییە درێژخایەنەکان بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق.
جەختیشی لەوە کردەوە کەپەیوەندییەکانی بەرگری عێراق و نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوای ئازادکردنی موسڵ ئامانجیان بنیاتنانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەرزکردنەوەی توانا ستراتیژییەکانیان لە جێبەجێکردنی یاسا و قەڵغانی ستراتیژیدابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد كهرێڕەوی سێیەم ڕێڕەوی دامەزراوەییە، کە کاردەکات بۆ پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان کۆماری عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەو شەش لیژنەی کە تێیدا پەسەندکراون بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست، بۆ بەرزکردنەوەی هاوبەشی ستراتیژی وبەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و دانانی ئەولەویەتەکانی هاوبەشی ستراتیژی.
ئاماژەی بەوەشکرد كهمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانلە 15ی نیسانی 2024 لە کۆشکی سپی، دیالۆگی لوتکەکە لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دهكات، ئەمەش ڕێگەیەکی گشتگیر دەدات بە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لهدوای دە ساڵ لەپهیوهندییهكی ئەمنیهوه و گواستنەوە بۆ ڕەهەندە گشتگیرەکان و گەڕانەوە بۆ خاڵی سەقامگیری پێش کەوتنی موسڵ لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکادا.
عەللاوی ئاماژەی بەوەدا کەسەردانەکە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانە لەگەڵ سیستمی ئابووری ئەمەریکا لە ئەنجومەنی ئابووری عێراقی-ئەمریکی لەڕێگەی کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی پێوەرەکانی باشتربوونی لە هاریکاری نێوان حکومەتی عێراق و ئاژانسەکان و ژووری بازرگانی ئەمریکی لە واشنتۆن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرفەتە ئابوورییەکان و کارکردن بەیەکەوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی فراوانترمان هەبێت لە ژینگەی بازرگانی و هاندانی سەرمایەی ئەمریکی بۆ کارکردن لە عێراق بە پڕۆژەی ستراتیژی و بەهێزکردنی ئەو کارانەی کە هەن لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزە و کەرتە گرنگەکانی دیکەی ئابووری، کە نوێنەرایەتی چەقی و سەنگی ستراتیژی ئابووری عێراق دەکات.
ڕوونیشیکردەوە ئەم سەردانە لەژێر ڕۆشنایی تێڕوانینێکی هاوبەشدایە بۆ گرنگیدان بەرژەوەندییەکان و بەستنەوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بەرەو بنیاتنانی پەیوەندییەکی ستراتیجی دروست بەمەبەستی هاوسەنگکردنی گەڕانەوەی قازانج بۆ عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.