بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، راگهیاند" لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵ و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن خرانەڕوو سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق و پێویستی تێپەڕاندنی هەموو ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کارەکانی کۆمسیۆن دەبنەوە، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر میکانیزمە یاساییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە کە ڕوون بێت و خواستەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەدەست بهێنێت.