سەرۆک وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن تاوتوێ دەکات

سیاسی
  • 8-04-2024, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە ئیلێنا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران  لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە گشتییەکانی عێراق و ئەمەریکا و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری و گەشەپێدان تاوتوێ کرا.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئامادەکارییەکانی تایبه‌ت به‌سەردانی سەرۆک وەزیران لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بۆ ئه‌مریكا تاوتووێكران، کە لەدرێژه‌ی پرۆسەی باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا دێت لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژییەی نێوان عێراق وئه‌مریكا واژۆکراوە.