بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کەریم حەمادی، سهرۆكی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراق بڵاوبوونەوەی کتێبی (بەغدا)ی لە نێو بڵاوکراوەکانی ئینسایکلۆپیدیای وێناکراوی عێراق لە لایەن تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقهوه راگهیاند.
حەمادی وتیشی، کتێبی (بەغدا) چاپی پێنجەمی ئینسایکلۆپیدیای عێراقی وێناکراوە کە لەلایەن تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقەوە بڵاودەکرێتەوە، كهلایهنی شارستانیەتی ئیسلامی بەغدا، وهكو قوتابخانەی زانستی و مزگەوتەکانی ئەو سەردەمە لەخۆدەگرێت.هەروەها لایهنه هونەریەکانی شارستانیەتی ئیسلامی، وەک تابلۆ و پەیکەر و میراتی ڕەسەنی بەغدادی بیناکان و نامە کۆنەکان دهخاتهروو.
ئاماژەی بەوەشکرد" کتێبەکە لە 204 لاپەڕە پێکهاتووە، بە قەبارەی 24/30، بە کوالێتی چاپکردنی زۆر بەرز، لەلایەن تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقییەوە ئامادەکراوە، وێنە و دیزاینی بۆ کراوە، بە سەرپەرشتی کارگێڕی تۆڕەکە، لە چاپخانەکانیش چاپکراوە.
ئهوهشی خستهروو كهپێش کتێبی (بەغدا) 4 بڵاوکراوە لەلایەن تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقییەوە ئامادهكراوه، یەکەمیان کتێبی (مۆزەخانەی عێراقی) بوو بە 3 بەش، جگە لە چاپی (یادگاری شارێک)، کەبەرهەمەکانی فۆتۆگرافەری کۆچکردوو فواد شاکەر لهخۆ دهگرێت.
سهرۆك تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی راگهیاند" تۆڕەکە کتێبی (تیپی نیشتمانی نواندن)ی دەرکردووە، کە وێنەی مێژووی تیپەکە بە ڕەش و سپی لەخۆدەگرێت، لهگهڵ مێژووی شانۆی نیشتمانی عێراق، جگە لە دەرکردنی کتێبی (هۆرهكانی عێراق)، کە لە ڕۆژانی گەشەسەندن و وشکەساڵیدا وێنایان کردووە، لە کاتێکدا تۆڕی ڕاگهیاندن بەنیازە كتێبی شەشەمی تایبەت بهپولهكانی عێراقی دهربكات.