بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوسەنگەکان دابمەزرێنێت.
راگهیهندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە ئەندریا ناسی باڵیۆزی کۆماری نەمسا لە عێراق کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و تهواوی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، هەروەها ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران.
سەرۆک وەزیران راگهیاند" عێراق هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوسەنگەکان دابمەزرێنێت، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، بەشێوەیەک كهخزمەت بە گەشەپێدانی بەردەوام و پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەکە بکات، وجەختیشیکردەوە كهحکومەت پێشوازی لە بەشداریکردنی کۆمپانیا نەمساییەکان دەکات لە هەموو سێکتەرەکانی بیناسازی و ژێرخانی ئابووری عێراق، کە گەشەسەندنێكی بەردەوام بهخۆیهوه دهبێنن.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه به نیازی هەردوو وڵات كرا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی، کە بریتییە لە ئەنجامدانی گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان عێراق و نەمسا، هەروەها تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی ئامێری ئاودێری لهلایهن کۆمپانیای باوەری نەمساییهوه بۆ عێراق، کە لە چوارچێوەی ئاراستەی حکومەتدا دێت بۆ بەکارهێنانی تەکنیکی ئاودێری هاوچهرخ لەبواری کشتوکاڵدا.