بهدواداچوون ـINA
ئهمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە سەرەتای مامهڵپێكردنی لهبازرگانی ئاسیادا، زیاتر لە یەک لەسەد دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبوونەوە دوای ئەوەی قەوارەی زایۆنی زیاتر لە سەربازەکانی لە باشووری کەرتی غەززە کشایەوە و بەڵێنیدا وتووێژی نوێ سەبارەت بە ئەگەری ئاگربەست لەو ململانێیەدا ئەنجام بدات کە شەش مانگە بەردەوامە.
جوله نرخ
نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.4 دۆلار دابەزی، کە دەکاتە 1.55%، تا کاتژمێر 2253 بەکاتی گرێنچ هەر بەرمیلێک بە 89 دۆلار و 76 سەنت، دوای ئەوەی نزمترین ئاستی تۆماركرد كه گەیشتە 88 دۆلار و 78 سەنت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 85 دۆلار و 60 سەنت تۆمارکرا، ئەمەش بە ڕێژەی 1.31 سەنت کە دەکاتە 1.5% دابەزی، دوای ئەوەی نزمترین ئاستی بۆ 84 دۆلار و 69 سەنت دابەزی.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات