بەغداد/ INA
کۆمۆسیۆنی باڵای سەربەخوی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە ئەنجامدانی تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی هاوپەیمانێتی وپاڵێوراوانی پەرلەمانی کوردستان.
بەڕێوەبەری ڕاهێنان لە کۆمۆسیۆن داود سەلمان خزەیر، بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ژمارەی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی پەرلەمان گەیشتووەتە 886 پاڵێوراو کە 57 یان تاکن و ئەوانی دی پاڵێوراوی حزبەکانن.
وتیشی کە ژمارەی حزبەکوردیەکان دەگاتە 10 حزب ودوو لیستی هاوپەیمانی، واتە کۆی لیستەکان 69 لیستە، کەلە ژمارەی 101 ەوە دەستپێدەکات تاکو 169، ڕوونیشی کردەوەکە 69 لیست دابەشدەبێتە سەر 57 پاڵێوراوی تەنهاو 10 حزب و هاوپەیمانی .
ئاماژەشی بەوەکرد کە خشتەی کارەکان بەردەوامە ولاساییکردنەوەی یەکەم پاش جەژنی ڕەمەزان ئەنجامدەدرێت، کە لقەکانی ڕاهێنان و بەیاننامەکان و لۆجیستیەکان دەگرێتەوە لە نووسینگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێم ، هەروەها هەندێک لە فەرمانبەرانی بنکەکانی تۆمارکردن و کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردنەکە دەگرێتەوە.
ئەمەو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشتر فەرمانێکی دەرکرد بە دەستنیشانکردنی 10/6/2024 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان.