هه‌ولێرـINA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هاوسه‌ری دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته كردووه و تێدا هاتووه" پرسه و سه‌ره‌خۆشی له برای به‌ڕێزم د. فوئاد حسێن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى فيدراڵ ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى هاوسه‌رى، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆى و منداڵه‌کانی و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت.