بەغداد / INA
دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوگردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقین ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە ڕۆژی چوارشەمە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوردەبێت لەباکووریش ڕێژنەباران و بروسکە دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور کەچی پلەکانی گەرما لەسەرانسەری وڵاتدا لەڕۆژی پێشتربەرزتردەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باشوور نیمچەهەور دەبێت وڕێژنەبارانیش لەباکوور دەبارێت وپلەکانی گەرماش هەندێک لەڕۆژی پێشترنزمتردەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەوردەبێت لەباکووریش ڕێژنەباران و هەوروبروسکەدەبێت وپلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باشوور هەندێک بەرزتردەبنەوە و لەباکووریش پلەکانی گەرما هەندێک دادەبەزن.
ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف و پەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور، کەچی لە باشووردا پلەکانی گەرماهەندێک نزمتردەبنەوە.