هەواڵگری سەربازی باندێک دەستگیر دەکات کە بە مادەی جیوە بازرگانیان کردووە لە پارێزگای سەلاحەدین

ئەمنی
  • 8-04-2024, 11:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند کە باندێکی دەستگیرکردووە کە بازرگانی بە مادەی جیوەدەکەن لە سەڵاحەدین.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە ئاماژەی بەوەدا کە لەئۆپەراسیۆنێکی وردوبێوێنەدا
    تیمەکانی ئاژانسی هەواڵگری سەربازی لە بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ڕوژهەڵاتی سەڵاحەدین وبەهەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری ودژەتیرۆری دوز وپاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد و ئەوباندە دەستگیرکرا کەخوازیاری کڕینی مادەی زەنجفەری خاوبوون بەرامبەربە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
    ڕوونیشی کردەوەکە باندەکە لە پێنج کەس پێکهاتبوون و لەکاتی سەرقاڵبوونیان بەکڕینی ماددەکە دەستگیرکران و خۆیان و کەلوپەلەکانیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران.