وەزیری ناوخۆ چەند ڕانماییەک بۆ ئاژانسی هەواڵگری دەردەکات

ئەمنی
  • 8-04-2024, 11:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری چەند ڕێنماییەکی بۆ ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی دەرکرد.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری گوێی بۆ ڕاپۆرتی وەزی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی گرت و دەسخۆشی کرد لەوکۆششانەی کە ئاژانسەکە لەکاروباری خستبوویانیەتەگەڕ لەماوەی پێشوودا و فەرمانیشیدا بە کارکردن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی مادەهۆشبەرەکان و ڕاوەدوونانی  ئەوانەی بازرگانی پێوەدەکەن بۆ دەستگیرکردنیان.
    لەلایەکی دیکەوە شمەری جەختیلەوەکردەوەکە پێویستە گرنگی بە زاڵگەکان بدرێت وسەرسنوورەکانیش پتەوبکرێن، هەروەها فەرمانیدا بەوەی کە پێویستە پلانی جەژنی ڕەمەزان پلانێکی گشتگیربێت ولەوشوێنانەش چاودێری چڕبکرێتەوە کە قەرەباڵغن ولەکۆتاییشدا سوپاسی سەرجەم کارمەندانی ئاژانسی هەواڵگری کرد بۆ ڕاپەڕاندنی کاروئەرکەکانیان بەشێوەیەکی پیشەیی.