سەرۆک وەزیران پێداگری دەکات لەسەر ڕۆڵی سەرۆک هۆزەکان و پیاوماقوڵان لە ڕانماییکردنی ڕەوشی سیاسی

سیاسی
  • 8-04-2024, 11:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی پێداگری کرد لەسەر ڕۆڵی سەرۆک هۆزەکان لە ڕانماییکردنی ڕەوشی سیاسی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازیکرد لەشاندێکی سەرۆک هۆزەکانی هەردوو پارێزگای ئەنباڕ وسەڵاحەدین وبەربانگی لەگەڵ کردنەوە، لە میانەی وتەیەکیدا بۆ سەرۆک هۆزەکان جەختیلەوەکردەوەکە حکوومەت مکووڕە لەسەر ئەوەی نزیک بێت لە هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکاندا وهۆزەکانیش هەمیشە ئامادەگیان لەهەمووبوارەکاندا هەبووە.
    هەروەها سودانی وتیشی کە قۆناغی پاش 2023 هۆزەکان ڕۆڵی کارایان بینی بەتایبەتی لە بەرەنگربوونەوەی داعش ، ئەوەبوو هەموو پێکهاتەکان لەیەک سەنگەردا دژبە تێرۆروەستانەوەو سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستهات.
    ڕوونیشی کردەوە کە پێویست کۆششەکان چڕبکرێنەوە وڕۆڵی هۆزەکان گرنگە بۆ پاراستنی ئەوسەرکەوتنە بۆ پشتیوانیکردن لە دەوڵەت و حکومەتیش پڕۆسەی بەدەستهێنانی متمانەی هاووڵاتیانی گرتۆتە ئەستۆ .
    هەروەها سەرۆک وەزیران پێدگری کرد لەسەر بەشداری سەرۆک هۆزەکان لە ڕێڕاستکردنی ڕەوشی سیاسی بەشێوەیەک کە عێڕاق و یەکانگیریەکەی بپارێزێت، جگەلەوەش سودانی باسی لەقەرەبووکردنەوەی خانەوادەی شەهیدان کرد کە پێویستە بگاتە دەست خۆیان نەک ساختەکاران ، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەیەک پێکهێنراوە و لەماوەی مانگێکدا مووچەکان خەرج دەکرێن.