سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و دادگای باڵای فیدراڵی تاوتوێی میكانیزمەكانی هاوكاری هاوبەش دەكەن

ناوخۆ
  • 7-04-2024, 19:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كەریم حەمادی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لەگەڵ دادوەر جاسم عمیری سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە میكانیزمەكانی هاوكاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاكان تاوتوێ كرد.
    ئەمەش لەكاتی سەردانێكی كەریم حەمەی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بۆ لای سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی دادوەر جاسم عمیری ئەنجامدا و میكانیزمەكانی هاوكاری هاوبەشیان تاوتوێ كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا حەمادی جەختی لەسەر ئەو ڕۆڵە كردەوە كە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لە پاڵپشتیكردنی سیستمی سیاسی و بەرزكردنەوەی متمانەی گشتی پێی و تیشك خستنە سەر پڕۆژە خزمەتگوزارییە جیاوازەكان.
    ناوبراو ئاماژەی بە بوونی خولێكی بەرنامەی نوێ كرد كە تیشك دەخاتە سەر پەروەردەكردنی هاووڵاتیان لە مەترسی و لێكەوتەكانی گەندەڵی دارایی و ئیداری، هەروەها مادەی هۆشبەر، ئەمە جگە لەوەی ڕۆڵی هاووڵاتیان بەرز دەكاتەوە لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان.
    جەختیشی كردەوە كە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بە نوێنەرایەتی سەرجەم دامودەزگاكانی، سەرجەم پاڵپشتیی میدیایی پێشكەش بە دامودەزگاكانی دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی دەكات، هەروەها ئەو ڕۆڵە سەرەكییەی دەیگێڕن لە چەسپاندنی جێبەجێكردنی بڕگەكانی دەستوور و داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵك.
    لە بەرامبەردا سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی دادوەر جاسم عمیری پێشوازی لە سەردانەكەی كەریم حەمادی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە پۆستی بەڕێوەبردنی تۆڕەكە كرد.
    دادوەر عمیری ئاماژەی بە ئەو ڕۆڵە سەرەكییەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بە هەموو پێكهاتەكانییەوە كرد لە پاڵپشتیكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی پێداویستییەكانی پەروەردە و هۆشیاری، جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڵمەتە چەواشەكاریانەی كە لەلایەن هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەنجامدەدرێن.
    ناوبراو ڕایگەیاند كە دەسەڵاتی دادوەری بەپێی دەستوور بە سەربەخۆیی تەواوەتی لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن جیا دەكرێتەوە، ئەم سەربەخۆییەش بەپێی مادەكانی 89 و 87 و 88ی دەستوور سەربەخۆیی دامەزراوەیی و سەربەخۆیی تاكەكەسییە، ئاماژەی بەوەشكرد كە سەربەخۆیی دامەزراوەیی بریتییە لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن، لە كاتێكدا سەربەخۆیی تاكەكەسی سەربەخۆیی دادوەرەكانە لە كارەكانیاندا لە هەر كاریگەرییەكی دەرەكی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەستووری عێراق كاریگەر لە ساڵی 2005 نوێنەرایەتی لەدایكبوونێك دەكات كە تێیدا ئازارەكانی گەلی عێراق بەرجەستە بوو لە ڕابردووێكدا كە دەسەڵاتێكی تاكەكەسی دیكتاتۆری كۆنترۆڵی دەسەڵاتی كۆنترۆڵكرد بوو و بەها و پرەنسیپ و خوێنی گەلی عێراقی پێشێلكرد بوو، لە كاتێكدا لە ئێستادا نوێنەرایەتی ئەو قوربانیدانانە دەكات كە خەڵك لە شەڕیان دژی باندە تیرۆریستییەكان كە قاعیدە و داعش نوێنەرایەتیان دەكەن داوە.