وەزیری ئاوەدانكردنەوە درێژكردنەوەی ڕێكارەكانی تۆماركردنی زەوی بۆ كەسانی تەرخانكراوەكان ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 7-04-2024, 19:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی نیشتەجێبوون بەنگین ڕێكانی، درێژكردنەوەی ماوەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تۆماركردنی زەوی بۆ ئەو كەسانەی لە تەرخانكردنەكەدا هاتووە ڕاگەیاند.
    رێكانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : بڕیاردرا بەدرێژكردنەوەی ماوەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تاپۆكردنی پارچە زەویەكان بۆ ئەو توێژانەی كە لە تەرخانكردنەكەدا هاتووە، تا 18ی تەمموزی داهاتوو درێژ بكرێتەوە.