نەینەوا – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، رێوشوێنە ئەمنیەكانی چڕكردوەتەوە پێش دەستپێكردنی هەڵبژاردنی گشتی لەسەرتاسەری موسڵ، لەنیوەی شەویشەوە هاتوچۆ قەدەغە دەكرێت. لای خۆیەوە عەمید حەمەد نامس فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" هێزە ئەمنیەكانیان لە تەواوی شاری موسڵ بڵاوكردوەتەوە وەك رێوشوێنی سەرەتایی پێش دەستپێكردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەش دوای سەركەوتنی هەڵبژاردنی تایبەت لەسەرتاسەری پارێزگای نەینەوا". وتیشی "فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا هێزەكانی بڵاوكردوەتەوە بۆ دەستگیركردنی تێكدەران و تیرۆریستان لەو شارە".