دەستپاكی: حوكمدان بە زیندانیكردنی سەخت لە دژی ئەفسەرێكی باڵا لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی

ناوخۆ
  • 7-04-2024, 18:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە  دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی سزای چوار ساڵەی ئامادەبوونی لە دژی ئەفسەرێكی باڵا لە خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حكومییەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : دادگای تاوانەكانی بابل دەستەی سێیەم كە تایبەتە بەچاوپێخشان بەدۆسیەی دەستپاكی، بە ئامادەبوونی عەمیدێكی گشتی لە ئاسایشی نیشتمانی بڕیارێكی دەركرد بە زیندانی كردنی ماوەی چوار ساڵ، لە پاشخانی داواكارییەكەیدا بۆ بەرتیلێك لە هاوڵاتییەك لە بەرامبەردا بە دامەزراندنی لەیەكێك لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان.
    ڕوونیشیكردەوە : دادگای تاوانەكانی بابل، دوای پێداچونەوە بەو بەڵگانەی لە دۆسیەكەدا بەدەست هاتوون، بە بەس و قەناعەتبەخشی زانی بۆ سزادان، بۆیە بڕیاریدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ سزای زیندانیكردنی سەخت بۆ ماوەی چوار ساڵ و پێژماردنی سێ ملیۆن دینار ، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (308)ی یاسای سزادان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەستەكە لە شەشی مانگی ئازاری ڕابردوودا ڕایگەیاند كە توانیویەتی سزادراوەكە بخاتە تەڵەوە و بە دەستی سوور بیگرێت لە ئەنجامدانی تاوانی بەرتیلدان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی  كرد كە تاوانبارەكە لەگەڵ هاوڵاتییەك ڕێككەوتووە كە بڕی هەشت هەزار دۆلاری ئەمریكی لە بەرامبەر دامەزراندنی پێ بدات، لە كاتێكدا لەكاتی وەرگرتنی بڕی یەكەم پارەدا دەستگیركرا لە بەرتیلەكە كە بڕی دوو هەزار دۆلار بووە.