بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق كەریم حەمادی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان عەتوان عەتوانی،باسی تەواوكردنی دامەزراندنی خاوەن گرێبەستەكانی ناو تۆڕەكە كرد.
لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان حەمادی جەختی لەسەر ڕۆڵی خاوەن گرێبەستەكان لە تۆڕەكەدا و گرنگی تەواوكردنی ڕێكارەكانی پشتڕاستكردنەوەیان وەك هاوتاكانیان كردەوە.
سەرۆكی تۆڕی راگەیاندن هەروەها باسی لە سوودە داراییەكانی تۆڕەكە و گرنگی دانانی لە خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024كرد، ئەمە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر هاوكاری دوولایەنە و ڕووماڵكردنی چالاكییەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمان.
لە بەرامبەردا سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان عەتوان عتوانی بەخێرهاتنی سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد و پاڵپشتی خۆی بۆ دۆسیەی دامەزراندنی گرێبەستەكانی ناو تۆڕەكە بۆ میلاكی هەمیشەیی دەربڕی.