بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی، ئامادەیی عێراقی بۆ میوانداریکردن و سەرۆکایەتیکردنی 60هەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی لە بەغدا ڕاگەیاند.
"حەسناوی" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ میوانداریکردن و سەرۆکایەتیکردنی دانیشتنی شەستەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی لە بەغدا لە (17-18)ی نیسانی 2024،بە ئامادەبوونی وەزیرانی تەندروستی 22 وڵاتی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عێراق.
"حەسناوی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردوە : لە دانیشتنەکەدا چەندین بابەتی تەندروستی گرنگ و مەلەفی پەیوەندیدار بە وڵاتانی عەرەب و هاوکاری هاوبەش ، کە زیاتر لە 24 بابەتی بۆ بابەتی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
روونیشیکردۆتەوە : کە لە 17ی نیساندا، کۆبوونەوەی سەرەتایی فەرمانگەی جێبەجێکردن ئەنجامدەدرێت لەنێوان وەزیرانی تەندرووستی عەرەبی لە بەغدا، کە لە بەرامبەردا باس لەو بڕگە و ڕاسپاردانە دەکرێت کە لە ڕاپۆرتی لیژنە تەکنیکیەکان لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە پێشکەش کراون و ڕاسپاردە و بڕیارەکان ئامادە دەکرێن، کە لە بەرامبەردا پێشکەشیان دەکات بۆ ئەنجوومەنی وەزاری،و ڕۆژی دواتر 18ی نیسان دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر ئەو بڕیارانە، جگە لە کردنەوەی پێشانگای پیشەسازیی دەرمانسازی عێراق.
"حەسناوی" لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەی خستۆتەروو : کە ژمارەیەک بابەتی هاوبەشی تەندروستی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، دیارترینیان کاردانەوەی تەندروستیی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر دەوڵەتی فەلەستین و بەتایبەتی کەرتی غەززە و پێشکەشکردنی پشتیوانی تەندروستی بۆ دەوڵەتی فەلەستین.
هەروەک حکومەت و گەلی عێراق بە تەواوی پێشوازی لە برا عەرەبەکان دەکەن لە وڵاتەکەیان لە عێراق، هەروەها پێشوازی لە وەزیرانی تەندروستی عەرەب و سەرجەم میوان و وەفدەکان دەکەن کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.