سەرۆکی دادگای فیدراڵی میکانیزمی چارەسەرکردنی دۆسیەکان بۆ بلاسخارت ڕوون دەکاتەوە

سیاسی
  • 7-04-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە" جاسم محمد عەبود " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،میکانیزمی چارەسەرکردنی دۆسیەکانی بۆ "جینین بلاسخارت"نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕوونکردەوە.
    دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمڕۆ " جاسم محەمەد عەبود " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،لەبارەگای دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا پێشوازی لە "جینین بلاسخارت" نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و وەفدی یاوەریکرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە: لە میانی دیدارێکدا باس لە ڕۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) کرا لە ساڵی 2003 تاوەکو ئێستا، بەو پێیەی ئەو نوێنەرایەتییە قوربانی گەورەی داوە و (سێرجیۆ ڤێرا دی مێلۆ) کە نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بوو لە عێراق پێشتر لە ئەنجامی بۆردومانێکی تیرۆریستی کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆرەکانەوە شەهید بوو ،بەڵام تیرۆر  ڕۆڵی نوێنەرایەتییەکەی لە عێراق بەهێزتر کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە هەڵبژاردن کەرۆڵی هەبووە لە هەندانی لایەنەکان کە  لە بەرواری دروستی خۆی هەلبژاردنەکان ئەنجام بدرێت بەو میکانیزمانەی کە گەرەنتی یەکپارچەیی و دادپەروەری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن و دەستەبەرکردنی بەشداریی هەمووان تێیدا بەمەبەستی گەیشتن بە دیموکراسی گەل.
    سەبارەت بە بابەتی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ،  باس لەوە کرا کە خانەنشینان و فەرمانبەران و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بە پشتبەستن بە سکاڵایەکی یاسایی کە لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمەوە تۆمارکراوە،تیایدا دادگا بڕیاری دروستی خۆیدا کە کاریگەری هەبوو  لەسەر دابەشکردنی مووچە بەسەر ئەو توێژانەی پێشتر ئاماژەیان پێدا لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق،کە هۆکاری ئەمەش بوونی کێشەیە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە،هەروەک دادگا لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاندووە کە نابێت ئەمە هۆکارێک بێت بۆ بێبەشکردنی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە مووچەی مانگانەیان، و دەبێت هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە لە هەموو پارێزگاکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەوەی بنەمای یەکسانی و دادپەروەری بەدی بێت.
    سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ڕوونیکردەوە، کە دەستووری کۆماری عێراق، بەپێی مادەی (117)، هەرێمی کوردستانی عێراق و دەسەڵاتە هەبووەکانی وەک هەرێمێکی فیدراڵی ناساندووە، هەروەها دەسەڵاتدارانی هەرێم،بەپێی مادەی (121/یەکەم)ی ئەم دەستوورە، مافی بەکارهێنانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەرییان هەیە بەپێی بڕگەکانی ئەم دەستوورە، جگە لە دەسەڵاتە تایبەتیەکانی فیدراڵی .
    ئاماژەی بەوەشکرد: دادگای باڵای فیدراڵی لەخۆڕا  کار لەسەر دۆسیەکان ناکات، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو داوایانە کاردەکات کە لەلایەن داواکارانەوە پێشکەش دەکرێن، و دادگا دەبێت ئەو داوایانە بەپێی دەستوور و یاسا یەکلایی بکاتەوە،هەروەک  ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە عێراق کە  ڕۆڵی هەبێت لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق.