بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی " سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی گرنگی ڕەمزە ئاینییەکان لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تیایدا هاتوو: ئەمڕۆ یەک شەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پێشوازی لە "شێخ نەهرۆ شێخ محمد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەی قادری کەسنەزانی لە جیهانداو وەفدی یاوەریکرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێکدا باس لە کاروباری گشتی ناوخۆیی و کاریگەرییەکانی سەقامگیری ئەمنی لەسەر کۆمەڵگ و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری،و پێویستی هەوڵی هاوبەش بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی گیانی لێکنزیکبوونەوە و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا کرا، هەروەک باس لە پاراستنی ئەم ئەزموونە و کارکردن بە دەستوور کە گەرەنتی ئازادی بیروباوەڕ و ئایین و قبوڵکردنی یەکتری کردوە،هەروەک پێکەوەژیان وەک یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی عێراقی بە درێژایی مێژوو هەبوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : مەندەلاوی جەختی لە گرنگی ڕۆڵی سیمبولە ئاینییەکان کردەوە کە بەڵگەی سەلامەتی و ئاشتین لە عێراقی نوێمان، هەروەها ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی هۆشیاری ئایینی لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی و دیاردە نەرێنییەنامۆ کانی بۆ کۆمەڵگەکرد،و جەختی لە هاندانی بیری میانڕەوی کردەوە.