بە سەرۆکایەتی سودانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانە ئەنجام دەدات

سیاسی
  • 7-04-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدا.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: بەهۆی پشووی جەژنی ڕەمەزانەوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا زووتر ئەنجامدرا ، کە بەپێی خشتەی دیاریکراو هەموو رۆژانی سێ شەممە کۆبونەوەکانی ئەنجام دەدات.