بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئاژانسەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "جینین پلاسخارت " نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:له میانی دیدارەکه دا باس له پەیوەندی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا،هەروەک دیارترین مەلەف و بەڕنامەکان کە نەتەوە یەکگرتووەکان کاری تێدا دەکەن بۆ پاڵپشتی عێراق و له بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کران.
هەروەک سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق زۆرێک لە مەرجەکانی گۆڕانکاری بۆ تەواوکردنی دامەزراوە دەستوورییەکانی تەواو کردووە،کە بە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی ئەم دواییە بەڵگەی لەسەر کراوە.
"سودانی " ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوامی هاوکاری نێوان عێراق و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە عێراق لەبواری جیاوازدا کاردەکەن گرنگە.