بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی ڕەتیکردەوە کە هیچ وەستانێک لە تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان هەبوبێت.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: بە پشتبەستن بە پابەندبوونی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی، ئەو تۆمەتانە ڕەتیدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک لە سۆشیال میدیا بڵاو کراوەتەوە، گوایە لە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی و یەکێک لە سەرۆکی کوتلە سیاسییەکان گفتوگۆکرابێت لەسەر هەڵاوسانی خەرجییەکانی حکومەت).
وەزارەت و وەزیری دارایی،دووپاتیدەکاتەوە کە ئەوەی لە پرۆگرامی حکومەتدا هاتوە لەسەر ئەو بنەمایە کاردەکات، و هیچ ڕاستییەک نییە بۆ بوونی ئەو جۆرە دەنگۆیانە،هەروەک جەختیش لەسەر پەرۆشی وەزارەت دەکەینەوە بۆ گەرەنتیکردنی مافە داراییەکان بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە خەرجکردن و دەستەبەرکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو بۆ هەموو وەزارەتەکانی دەوڵەت، و هیچ پارەدارکردنێک نییە بۆ وەزارەتێک لەسەر حیسابی وەزارەتێکی تر.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش رووندەکاتەوە،کە هیچ وەستانێک لە پارەدارکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگای بەسرە و باقی پارێزگاکان نییە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لەڕاستی.