سەرۆک وەزیران جدیەتی حکومەت لە درووستکردنی هاوبەشییەکی بنیاتنەر کە لە ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا ڕەنگ بداتەوە دووپات دەکاتەوە

سیاسی
  • 7-04-2024, 13:46
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،جدیەتی حکومەتی دووپاتکردەوە لە دامەزراندنی هاوبەشییەکی بنیاتنەر و بەرهەمدار کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری هەبێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: شەوی شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بە ئامادەبوونی "نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان، میوانداری کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرسی نیشتمانی و گشتییەکان و پێشکەوتنە بەدیهاتوەکان لە  جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کرا ، هەروەک تەئکید لە پتەوکردنی کاری هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کرایەوە، جگە لەوەی تاوتوێی کاری هاوبەش کرا بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە کارگێڕی و تەکنیکییە هاوبەشەکان.
    لە میانی کۆبونەوەکەدا "سودانی" جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت جدییە لە کارکردن بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی بنیاتنەر و بەرهەمدار،بەشێوەیەکی ئەرێنی لە ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم عێراقییەکان کە لە هەموو بەشەکانی وڵاتدا ڕەنگدانەوەی هەبێت، جگە لە هەوڵی هەمەلایەنە بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت، بۆ دەستەبەرکردنی خواستەکانی هاوڵاتیان،و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵات.
    لەبەرامبەردا  ئامادەبووانی کۆبونەوەکە  هەنگاوەکانی حکومەتیان بەرز نرخاند بۆ چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم، کە  فاکتەری سەقامگیری ئابورییە بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانی هەرێم، جگە لە پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و گەیشتن بە چاکسازی ئابووری و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی پارەی گشتی دەوڵەت.