بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،سندووقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق،وەرگرتنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلاری لە هەژماری کۆمپانیای شەمەندەفەری ڕژێمی پێشووی ڕاگەیاند.
"ئەیمەن داود سەلمان"جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سندووقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق توانی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار لە هەژماری کۆمپانیای شەمەندەفەری ڕژێمی پێشوو وەربگرێتەوە.
ووتیشی: ئەو هەژمارانە هی کۆمپانیای گشتی شەمەندەفەرە کە بڕەکەی یەک ملیۆن و 918 هەزار و 486 دۆلاری ئەمریکی یە، کە دەکاتە 2,267,645,000 دیناری عێراقی.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ئەو بڕە پارانە گەڕێندراونەتەوە سەر حسابی وەزارەتی دارایی لە بانکی ناوەندی عێراق.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات