نێچیرڤان بارزانی : سەرۆک وەزیران بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان

سیاسی
  • 7-04-2024, 11:45
  • +A -A

    بەغداد-INA
    "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە "محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی.
    بارزانی لەلێدوانیدا بۆ (عێراقیە نیوز)،کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە وتی : سوپاسی "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکوەزیران دەکەین بۆ میوانداریکردن و بۆ هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند و هەموو ئەو کێشانەی کە عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
    ووتیشی : یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی  سەرۆکوەزیران تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە هەموو توانایەکی، جا کێشەکان ناوچەیی بێت یان لە هەر شوێنێکی عێراق.
    ڕاشیگەیاند: کە لە کۆبوونەوەکەدا پاڵپشتی خۆمان بۆ سەرکەوتنی کارنامەکەی حکومەت دووپاتکردۆتەوە و جەختمان لەسەر جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە کە ئەم حکومەتە لەسەری بنیات نراوە.
    هەروەک ووتیشی : کە هیوادارین بگەینە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بۆ یەکلاکردنەوەی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان،لە ژێر چاودێری سەرۆکوەزیران.
    لە درێژەی قسەکانیدا بارزانی ئەوەشی خستەروو: کە لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە مەلەفی نەوت کردوە ، لەو روانگەیەشەوە "بارزانی" هیوای خواست کە  بە زووترین کاتدا بگەینە ڕێککەوتنێکی تەواو سەبارەت بەم مەلەفە،و  هیوادارین سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەی داهاتووی بۆ واشنتۆن، بە باشە خێر بۆ هەموو عێراقییەکان بگەڕێتەوە.