بەغداد-INA
"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، دیارترین تەوەرەکانی ئاشکرا کرد کە لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراون، هاوکات پەرۆشی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەک کە ناکۆکی نەبێت لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی دووپاتکردەوە .
سودانی بە کەناڵی (عێراقیە نیوز)ی وت ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە : سەردانەکەی ئەمرۆی "نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستان،و وەفدی هاورێی گرنگە و لە چوارچێوەی پەیوەندی بەردەوامی نێوان حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دێت، هەروەک سەرۆکی هەرێم لەسەر زۆربەی بابەتەکان روونکردنەوەی خستیەروو کە تایبەتن بە بژێوی هاووڵاتیان،و خزمەتگوزارییەکان، و کێشە تەکنیکی و کارگێڕییەکان لە نێوان هەرێم و دامەزراوە و وەزارەتەکانی دەوڵەتدا.
راشیگەیاند:ئەو دیالۆگانەی کە ئەنجامدراون لەسەر جەمیان جەخت لەسەر بنەما گرنگ و بنەڕەتییەکان کراوەتەوە کە بەشێکن لەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە ئەو حکومەتەی لەسەر پێکهێنراوە، هەروەک جەخت لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و پرەنسیپی شەراکەت و هاوسەنگی و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان کراوەتەوە لەژێر چەتری دەستوور.
"سودانی" جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکێک لەو بابەتانەی کە گەلەکەمانی لە هەرێمی کوردستان نیگەران کردووە، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و ئەمنی و کەسوکاری شەهیدان و چاودێری کۆمەڵایەتییە، بۆیە لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە هەرێم بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان ، کە پێویستی بە کات هەبوو،لەژێر رۆشنایی بریارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ناردن و تەوتینکردنی موچە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە لەسەر ئەم بنەمایە، ئێمە دەستپێشخەریمان کرد بۆ خەرجکردنی مووچە لەژێر ڕۆشنایی لیستی فەرمی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاکان کە ئاماژەیان پێکراوە و وردبینییان بۆ کراوە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، پاشان ڕێنمایمان بە وەزارەتی دارایی کرد بۆ دەستپێکردنی خەرجکردنی موچەی مانگەکانی شوبات و ئازار بەتەواوتی.
سەرۆک وەزیران لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: ئێمە دەخوازین بەردەوام بین لە خەرجکردنی موچە بە شێوەیەک کە لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵیدا یەکگربێت،چونکە موچە سەرچاوەی بژێوی فەرمانبەرانە، ئاماژەی بەوەشکرد : کە بەرپرسیارێتی ئێمە وەک حکومەتێکی فیدراڵی گرنگیدان بە فەرمانبەر و هاوڵاتیان،جا لە هەرێم بێت یان باقی پارێزگاکان،ئەمەش لەڕێگەی هاوکاری و هەماهەنگی پێویست دەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا.
سەرۆک وەزیران روونیشیکردەوە: کە چەندین تەوەری دیکە گفتوگۆیان لەسەر کراوە ، لەوانە دەستپێکردنەوەی نەوت، هەروەها هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و گرێبەستەکان، هەروەها پێداچوونەوەی بەوخاڵ و برگانەی کە لە یاسای بودجەدا هاتووە، لەچوار چێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵی، هەروەها هەموو یەو پرسانەی کە پێویست بوون تاوتوێ کران.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە سەرجەم کۆبوونەوەکان بەو ئاراستەیەن کە جەخت لەسەر لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەش دەکەنەوە بە شێوەیەک کە لە هەموو شوێنێک خزمەت بە گەلەکەمان بکات.