بەغداد-INA
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی "نێچیرڤان بارزانی"سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ سەردانە داهاتووەکەی سەرۆک وەزیران بۆ واشنتۆن دووپاتکردەوە.
لە بەیاننامەیەکی هاوپەیمانیەتیەکەدا ،کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: ئێوارەی رۆژی شەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی ئاسایی، بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە کۆشکی حکومەت ئەنجامدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی "نێچیرڤان بارزانی " سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەسەر کۆمەڵێک پرس و مەلەفی پەیوەندیدار بە دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و هەنگاوە دیارەکانی حکومەت و ڕێکارەکان بۆ باشترکردنی واقیعی ئابووری هاوڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، لە ژێر ڕۆشنایی سەقامگیری و گەشەپێدان.
بەپێی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەردانە داهاتووەکەی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و وەفدی یاوەری بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا، هەروەها ئەو مەلەف و تەوەرانەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، وەک سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆچوونی خۆیان خەستەروو بۆ پاڵپشتی بۆ سەردانەکە، هەروەک گەشبینیان لەبارەی وەفدی عێراق بە سەرۆکایەتی سودانی خستەروو کە لە بەرژەوەندی عێراقدایە و ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام هەنگاو دەنێن .
هەر لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە : لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، باس لە مەلەفی هاوبەشەکان کرا و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بە پێی ئەوەی لە دەستووردا هاتووە خرانەروو، هەروەها تەئکید لەوە کرایەوە کە بەهاوبەشی هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری کە لە بەرژەوەندیی گەلی عێراقە بە هەموو مەزهەب و پێکهاتەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوون بە مەرجەکانی ڕێککەوتنامەی سیاسی لەسەر بنەمای ئەو حکومەتە پێکهێنراوە.