سەرۆک وەزیران جەخت لە پەرۆشی حکومەت دەکاتەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراقدا

سیاسی
  • 6-04-2024, 20:22
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئێوارەی رۆژی شەممە "محەممەد شیاع سوودانی" سەرۆکوەزیران، لەمیانی پێشوازیکردن  لە نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری ،جەختی لە پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراقدا.
     لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتوو :- لە کۆبوونەوەکەدا باسی سەرجەم دۆسیە و پرسە نیشتمانییە هاوبەشەکان کرا، هەروەها باسی جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکان و لە هەموو براوەکاندا کرا، هەروەک سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی فیداڵ سوورە لەسەر بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی هەموو هاونیشتمانییان لە هەموو عێراق دا.
     وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پيداوە:- هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لە سەر گرنگی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ چاکسازی، لەلایەن هەموو هێزە نیشتمانی و سیاسییەکانەوە لەپێناو بەهێزکردنی ئامانجەکانی حوکمەت و گەشەسەندنی تەواوەتی، هەروەها سەرکەوتن بەسەر هەموو رێگرە ئیداری و جێبەجێکارییەکان.