بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"بانکی ڕافیدەین"سیستەمی گشتگیری بانکی خستەروو.
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی "تەیف سامی " وەزیری دارایی،بۆ بە دیجاڵکردنی کاری بانکی، و بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ و سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ڕافیدەین، کارکردن لەسەر سیستەمی گشتگیری بانکی لە لقەکانی وەزیریە و مەعریفە لە بەغدا و شوهەدا لە کەربەلای پیرۆز دەستیپێکردوە کە پەیوەستە بەو لقانەی کە لە سیستەمدا جێگیر کراون، و دواهەمینیان لە دەروازە سنوورییەکان (زورباتیە - سەفوان - عەرعەر - ترێبیل) بوو لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ کۆتایهێنان بە کاغەز و هەنگاونان بەرەو گۆڕینی ئەلیکترۆنی.
هەروەک بانکەکە دووپاتیدەکاتەوە : کە پلانیان هەیە بۆ گۆڕین بۆ دیجیتاڵی و پەسەندکردنی سیستەمی گشتگیری بانکی بەپێی ئەو ڕێکارانەی دیاری کراون بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی هەموو لقەکانی بانکەکە بگرێتەوە لە جێبەجێکردنی سیستەمەکەدا، بەتایبەتی کە یەکێک لە ئەولەویەت و پەسەندکردنی بەرنامەی حکومەت بە ئەلیکترۆنیکردن و گۆڕانکارییە لە مامەڵە داراییەکاندا،بۆ کەمکردنەوەی رۆتینیات و کەم کردنەوەی بارگرانی بۆ سەر هاووڵاتیان، و کەمکردنەوەی کات و خێرایی لە تەواوکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات