بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەحمەد موسا" وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ، بۆ کەناڵی عێراقیەی نیوزی ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە وتی: وەزارەتی کارەبا ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی بۆ سێ هەزار مێگاوات زیادکردوە و ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەزارەت کرد بۆ گەیشتن بە بەرهەمهێنانی 27 هەزار مێگاوات تا یەکی مانگی ئایاری داهاتوو، لە چوارچێوەی پلان و هەنگاوە و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی هاوین و پەسەندکردنی ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕێگریکردن لە پچڕانی پەیوەندی کارەباو سیستەمەکەی لەهەر دۆخێکدا بێت .