بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"ڕەزاق موحیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە لەگەڵ "مێهردد بزرباش " هاوتا ئێرانییەکەی، گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین کرد.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) زانیاری وردی لەو بارەیەوە خستەروو و پێی ڕاگەیاندین : کە وەزیری گواستنەوە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا کۆمەڵێک مەلەفیان تاوتوێ کرد، دیارترینیان پڕۆژەی هێڵی ئاسنین و هەڵگرتنی ئاستەنگەکان لەوانەش لابردنی مین و لابردنی کەشتییە نوقمبووەکان ،هەروەک گفتوگۆی لەسەر بەڕێوەبردنی تاکسی ڕووبارەکان و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان کراوە ، ئەوە جگە لە تاوتوێکردنی هاندانی گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا.