وەزارەتی کار پێدانی قەرزی نوێ ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 6-04-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،  وەجبەیەکی نوێی قەرزی بۆ کارخوازان ڕاگەیاند، هاوکات میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو قەرزەی بۆ دەرچووانی زانکۆ و  بێکاران ڕوونکردەوە.
    "نەجم عەقابی" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت هەوڵدەدات سەرجەم خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراق بکات،لەنێو ئەو خزمەتگوزاریانەشدا پێدانی قەرزە بەو کەسانەی کە لە داتابەیسی وەزارەتەکەدا تۆمارکراون بەپێی یاسای پشتگیری لە پڕۆژە بچووکەکانی ژمارە14ی ساڵی 2023، کە تێیدا دەست بە پێدانی وەجبەیەکی تری قەرز دەکات.
    عەقابی ووتیشی : وەزارەت لە ئێستادا لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی مامەڵەی ئەو کەسانەدایە کە داوای قەرز دەکەن،جەختیشی لەوە کردەوە کە دوای وەرگرتنەوەی بڕی قەرزەکانی پێشوو، وەجبەیەکی تری نوێی قەرزەکان دەخاتە روو.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- کە خوێندکاری کۆلێژەکان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە داتابەیسی کارخوازان دوای تەواوکردنی خوێندن،دواتر لەڕێگەی سەکۆی (پیشە)ەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن بەشەکەوە پێشکەش دەکرێن، لەوانەش خزمەتگوزاری پێدانی قەرز.