مالیكی: كوردانی فەیلی دووچاری چەوسانەی قوڕس بوونەوە لەلایەن رژێمی لەناوچوو

سیاسی
  • 6-04-2024, 14:55
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە كوردانی فەیلی لە لایەن ڕژێمی لەناوچوو دووچاری چەوسانەوەی قورس بوونەوە.
    مالیكی لە وتارەكەیدا لە میانی ڕێوڕەسمی ساڵانەی یادی شەهیدی فەیلی كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی: ئەوەی كوردانی فەیلی بەركەوتەی ئەو سستەمانەی قڕكردنبوونەوە،پێشەنگی  زنجیرە تاوانەكانی ڕژێمی لەناچوو بوو و كە قەبارەی قوربانیدانەكان گەورە بوون  و كاریگەرییەكانی بۆ ئەوان مەترسیدار بوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەم پێكهاتە ڕەسەنە بەشێكە لە پێكهاتە هەمەچەشنە جیاوازەكانی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بڕیارێكمان دەركرد بۆ ڕێگریكردن لە نووسینی وابەستەیی (تەبەعییە) بە ناسنامەی كوردانی فەیلی، بەڵام تا ئەمڕۆش هەر دەنووسرێت، ئاماژەی بەوەشكرد تا ئێستا تاوانەكانی بەعسی گۆڕبەگۆڕ بە تەواوی ئاشكرا نەكراون.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كوردانی فەیلی لە سەردەمی ڕژێمی لەناچوو زۆرترین پشكی چەوسانەوەیان بەركەتووە، هیوامان بە درێژەی دادگای تاوانەكان هەبوو كە بەرپرسیارە لە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو كەسانەی كە تاوانیان لە دژی كوردانی فەیلی ئەنجامداوە.
    مالیكی ڕایگەیاندووە : جیهان ئێستا لە ژێر دڵەراوكێ و گرژیدا دەژی،هەروەها شانبەشانی كوشتنی غەززە،بۆیە دەبێت وشەكە یەكگرتوو بێت و هەموو لایەنەكان یەكگرتوو بن بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان لەو تەحەدایە گەورانەی كە ڕەنگە ڕووبەڕووی ببینەوە.