بەغدا - INA - ویسام مەلا
موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە ڕژێمی لەناوچوو هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی كوردە فەیلیەكانی دا.
مەندەلاوی لە وتارەكەیدا لە میانی ڕێوڕەسمی ساڵانەی یادی شەهیدانی فەیلی بە هاوكاری دەزگای شەهیدان و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: كوردانی فەیلی تووشی توندترین جۆرەكانی چەوسانەوە بوونەوە لەلایەن ڕژێمی لەناوچوو، كە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەكەیان دا، ئاماژە بەوە دەكات كە ئاماری نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە دەكات كە زیاتر لە 20هەزار شەهیدی كوردی فەیلی و 30 هەزار خێزان ئاوارە لە عێراق هەن.
هەروەها ووتیشی: قوربانیدانی فەیلیەكان لە سەردەمی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕ بەشەهیدان دەركەوت و ئەو سەردەمەش ژمارەیەكی زۆری شەهیدیان تۆمار كرد، ئەمەش بەڵگەیە كە ئەم ڕق و كینە و شەڕانیژی وچەوسانەوە كە كوردانی فەیلی دووچاری هاتن،كە میللەتەكەی ئێمە توشی توندترین سستەم و دەستدرێژی وەرگرتنەوەی رەگەزنامەی عێراقی ،بۆ سڕینەوەی ناسنامەی و زیندانەكانیان پێ پڕكەنەوە.
مەندەلاوی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین دادپەروەری بەرامبەر كوردانی فەیلی بكەن، هەروەها جەخت لەسەر لایەنە بەرپرسەكان و دەسەڵاتداران دەكەینەوە كە كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانە بكەن كە دادپەروەرانە بەرامبەر بە كوردانی فەیلی بن وجەختیشی لەوە كردەوە كە هەزاران كوردی فەیلی وەڵامیان دایەوە بۆ بانگەوازی سەید سیستانی بۆ جیهادێكی پێویست لە شەڕی چەتە تیرۆریستییەكانی داعشدا.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات