بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا گفتوگۆی كرد سەبارەت بە پتەوكردنی ڕێكارە هاوبەشەكانی ئاسایشی سنووری و هاوكات تاوتوێی پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێرانیان كرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیر لەگەڵ میوانەكەیدا گفتوگۆی لەسەر ڕێكارەكانی داهاتووی سەردانیكەرانی چلە و ئاسانكاری بۆ هاتنە ژوورەوەی میوانەكان و بابەتەكانی دیكەی پەیوەست بەم بۆنە ملیۆنیەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هاوئاهەنگی و هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی، هەروەها باس لە پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەكان كرا، هەروەها پتەوكردنی ڕێكارەكان بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی سنووری عێراق و ئێران.