بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوت ڕوونی كردەوە كە دیدگای عێراق پەیوەستە بە بارودۆخی بازاڕەوە لە چوارچێوەی سەقفی ئۆپێك+ و لە كاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان یان نەكردنی بەرهەمهێنان پەیوەستە بە بارودۆخی بازاڕی نەوتەوە، دووپاتی كردەوە كە عێراق ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە لیژنەی وەزاری ئۆپێك.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكانی لیژنەی وەزاری ئۆپێك بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێن و ڕۆژەكانیان بەپێی ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەیەكی پێش هەر یەك لە كۆبوونەوەكانی دیاری دەكرێت و ئەم لیژنەیەش دوو مانگ جارێك كۆدەبێتەوە یان كاتێك بارودۆخێك یان بارودۆخێكی دیاریكراو پێویستی پێیەتی، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی بازاڕی نەوت و پێداچوونەوە بە هەلومەرج و تەحەددیاتی دەوروبەری بازاڕی نەوت، هەروەها لێكۆڵینەوە لە ڕۆیشتنی نەوتی خاو بۆ بازاڕە جیهانییەكان و پرسی دابینكردن و خواست، و دوای پێداچوونەوە هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی كە لەلایەن دەزگاكانی توێژینەوە لە ئۆپێك و دەزگا پەیوەندیدارەكانی پێشكەش دەكرێن.
جیهاد ئاماژەی بەوەشكرد : راسپاردەكان دەخرێنە كۆبوونەوەی وەزارییەكان، كە وەزیری وڵاتانی بەرهەمهێنەری ئۆپێك و وڵاتانی بەرهەم نەهێنەری ئۆپێك و هاوپەیمانیی ئۆپێك لەخۆ دەگرێت، یان مانەوە لە ئاستی كەمكردنەوە كە بڕیارە بۆ ماوەیەكی زیادە نوێ بكرێتەوە ویان ئەگەرنا ئەم بڕیارانە بەندە بە بارودۆخی بازاڕی نەوتەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئامانجی كۆبوونەوەكە بەدیهێنانی سەقامگیری زیاترە بۆ بازاڕی نەوت، هەروەها هەر بڕیارێك یان ڕێككەوتنێك كە بێتە چوارچێوەی ئۆپێك+ بەپێی مەرجەكانی بارودۆخی بازاڕی نەوت دەگیرێتەبەر، ئامانجیشی بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترە، و لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەشدا، ڕاسپاردەكان لەم بارەیەوە دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەم لیژنە وەزارییە، بڕیارەكەش به كۆمەڵە و بەستە بەواقیع و بارودۆخی دەوری بازاڕی نەوت و ئامانجی سەقامگیركردنی و بەدیهێنانی هاوسەنگییە، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر نرخی نەوتی خاو دەبێت ڕۆیشتنی بۆ بازاڕە جیهانییەكان، ئەگەر بازاڕەكانی نەوت پێویستیان بە پەمپكردنی نەوتی زیاتر بێت، پەمپكردنی بڕی زیاتری نەوت دەبێت و لە ئەگەری پێچەوانەكەیدا، كەمكردنەوەی حیسابكراوی بەرهەمهێنان لەسەری ڕێكدەكەون.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستپێشخەریی كەمكردنەوەی خۆبەخشیش هەیە، هەروەها بەمەبەستی گەیشتن بە سەقامگیری دێن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنەر لە ئۆپێك+، هەروەها لەسەر وڵاتانی بەكارهێنەر لەهەمان كاتدا، ڕوونیشیكردەوە كە دیدگای عێراق پەیوەستە بە بارودۆخی بازاڕی نەوت لە چوارچێوەی سەقفی ئۆپێك+دا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات