موبرق و موفتن بەشداری پاڵەوانێتی ئەسپسواری ڕەمەزان بوون

وەرزش
  • 6-04-2024, 10:59
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    وەزیری لاوان و وەرزش، د.ئەحمەد موبرق بەشداری بەشێك لە چالاكییەكانی پاڵەوانێتی ڕەمەزانی كرد بۆ بازدانی سەربەربەستەكان و هەڵگرتنی نیشان ، بە ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی د.عەقیل موفتن و ژمارەیەك سەرۆكی فیدراسیۆنە وەرزشییەكان، و ئامادەبووانێكی بەرفراوان لە هاندەرانی وەرزشی ئەسپسواری.
    بەیاننامەیەكی كورتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی لاوان و وەرزش، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەحمەد موبرق وەزیری لاوان و وەرزش، بەیاوەری سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی د. عەقیل موفتن و ژمارەیەك لە سەرۆكی فیدراسیۆنە وەرزشییەكان، بەشداری بەشێك لە چالاكییەكانی پاڵەوانێتی بازدان و هەڵگرتنی  نیشانی ڕەمەزانی عێراقیان كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە پاڵەوانێتی ڕەمەزان شایەتحاڵی ئامادەبوونی زۆر لەلایەن هاندەرانی وەرزشی ئەسپسواری بوو.