كەش و هەوای عێراق... گەڕانەوەی بارودۆخی باران كە لە سبەینێوە دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 6-04-2024, 10:25
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێ باران وهەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما رووبدات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەش و هەوا بە شێوەیەكی گشتی هەور و باراناوی دەبێت، لەگەڵ هەورە بروسكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و زۆربەی ناوچەكانی باشوور، و بارانەكە چڕدەبێتەوە لە شەودا لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات ، پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، لە كاتێكدا لە ناوچەی باشوور نزیكە لە ڕۆژی پێشوو.
    رۆژی دووشەممە كەش و هەوا هەور و باراناوی دەبێت لە ناوچەكانی باكور، هاوكات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و هەندێكجاریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، لە ناوچەی باشووریش نزیك دەبێتەوە  لەرۆژانی پێشوو كە تۆماركردووە.
    سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەشێوەیەكی گشتی نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی پەرشوبڵاو كە ڕەنگە لە هەندێك كاتدا باران وهەورە بروسكە بێت و باران لە ناوچەكانی باكور بەخوڕ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو: كەش و هەوا لە ناوچەی باكور هەور و باراناوی دەبێت، لە ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو كە ڕەنگە لە هەندێك كاتدا رهەورە بروسكە بێت، لە ناوچەی باشووریش  ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت  و  پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا دادەبەزن.