دێربی بەغدا قوە جەوییە لە تەلەبەی بردەوە و شورتەیش سێ خاڵی یاریەكەی لەگەڵ نەفت وەست بەدەستهێنا

وەرزش
  • 6-04-2024, 01:12
  • +A -A

    بەغدا –IN
    ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، یانەی قوە جەوییە سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی تەلەبە بەدەستهێنا، بە ئەنجامی 2-1، لە یارییەكەدا كە یاریگای مەدینە میوانداریی كرد لە گەڕی 21ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، هاوكات یانەی شۆرتاش لە نەجەفەوە  بە سێ خاڵ گەڕایەوە هەر لە لوتكەی ریزبەندی خولەكە مایەوە دوای ئەوەی بە گۆڵێكی بەوەڵام لەیانەی نەفتی وەستی بردەوە.
    لەیاری دێربی بەغدا یانەی تەلەبە توانی لە دەقەی 29 گۆڵیكی یەگەم تۆمار بكات لە رێگای پێشەگەری مۆریتانی سوێعد، هەروەها لە كۆتایی گێمی یەكەم یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و گۆڵگەری خولەكە تا ئێستا ئەیمن حوسێن تۆانی گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بكات، لەگێمی دووەم یانەی قوەجەوییە بەگڕو تێینێكی نوێیەوە هاتنە نێو یاریگا هێرشەكانیان بۆ سەرگۆڵی یانەی تەلەبە  چڕكردەوە تا لە دەقەی83 ئەیمن حوسێن توانی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆیانەی قوە جەوییە تۆمار بكات.
    لە شاری نەجەف یانەی شورتە توانی لەیانەی نەفت وەست بباتەوە بەتەنها گۆڵێك كە لە رێگای موهەند عەلی میمیەوە لە دەقەی 55 تۆماركرا،بۆیە یانەی شورتە بە كۆكردنەوەی48 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی قوە جەوییە یەكەمی ریزبەندی خولەكەیە.