سەرۆك وەزیران جەختی لە گرنگی بتەوكردنی كۆمەڵایەتی دژ بە مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان كردەوە

سیاسی
  • 6-04-2024, 00:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی بتەوكردنی كۆمەڵایەتی دژ بە مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەشداری كرد لە بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كە لە لایەن دیوانی وەقفی سوننەوە لە مزگەوتی ئوم ئەلقوڕا لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پیاوانی ئایینی و كەسایەتی بەغدا و چەند پارێزگایەك".
    لەراگەیندراوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران " یادی ئەو شەهیدانەی عێراقی كردەوە كە گیانی خۆیان كردە قوربانی و لە سایەی خوێنی پاكی ئەوانەوە سەركەوتن بەسەر ململانێ و تیرۆر و بنبڕكردنی تائیفەگەری بەدەست هێنرا، هەروەها سەركەوتنی سەربازی بەسەر چەتەكانی داعشدا بەدەست هێنرا".
    سودانی ئاماژەی بەوەشكرد كە" ئامانجی حكومەت خزمەتكردنی عێراقییەكانە بەبێ هیچ جیاوازییەك و دەستیكردووە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزاكان، چوونكە فاكتەرێكی سەرەكییە بۆ دروستكردنی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حكومەت و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكەسەرۆك وەزیران " جەختی لە گرنگی بتەوكردنی كۆمەڵایەتی دژ بە مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان كردەوە و جەختی لە ڕۆڵی پیاوانی ئایینی كردەوە لە ئاگاداركردنەوە دەربارەی مەترسییەكانی، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە گەورەترین ڕۆڵ دەكەوێتە سەر دەوڵەت و دامەزراوە پەروەردەییەكانی، ئەمەش ئەوەیە كە ئێمە كاری لەسەر دەكەین بەپێی ستراتیژیەت و بەرنامەكانی پەرەپێدان بۆ كارمەندان و پرۆگرامەكان و دابینكردنی ژێرخان بۆ قوتابخانە و زانكۆكان و باسی لە گەندەڵی كرد كە ساڵانێكی زۆرە زیانی بە دەوڵەت گەیاندوو و بۆتەوە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی".
    سەرۆك وەزیران لە وتارەكەیدا ئاماژەی بە "هێرشە بەردەوامەكانی سەر غەزە و ناوچە داگیركراوەكانی فەڵەستین كرد لەگەڵ كوشتن و جینۆسایدە سیستەماتیكییەكانی داگیركاری زایۆنییەكان لە نێو بێدەنگیی نێودەوڵەتیدا و جەختی لەوە كردەوە كە هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاستی ئەو تاوانەدا نییە كە دژی خەڵكی بێتاوان ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستی جیاوازی عێراقی كرد لەسەر ئاستی فەرمی و ئایینی و جەماوەری، چونكە فەلەستین پرسێكی بنەڕەتی و ئایدیۆلۆژی بۆ عێراقییەكان پێكدەهێنێت".