ڕێپێوانی جەماوەری بۆ یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانی قودس لە بەغدا و پارێزگاكان

ناوخۆ
  • 5-04-2024, 20:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، ڕێپێوانی بەرفراوان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگارەكان بە هاودەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی بۆ یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانی قودس ڕێكخرا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی  INA ڕایگەیاند، "ئامادەبوونی كەسایەتییە ئاینی و عەشایرەی كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان لە بەغدا و پارێزگارەكان بۆ ڕاگەیاندنی هاوپشتیی خۆیان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی لە بەغدا و پارێزگارەكان ڕێپێوانێكیان ڕێكخست".
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی : بەشداربووانی ڕێپێوانەكە تاوانە دڕندانەیان لە لایەن قەوارەی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەلەستین لە غەززە ئیدانە كرد كە لە ئەنجامدا هەزاران فەلەستینی شەهید كران و ژێرخانی گەورە وێران كران.
    جێگای باسە كە ڕۆژی جیهانی قودس بۆنەیەكی ساڵانەیە كە هەموو ساڵێك لە كۆتا هەینی مانگی ڕەمەزاندا بۆ دژایەتیكردنی داگیركاریی زایۆنیستەكان بۆ سەر قودس بەڕێوەدەچێت و تیایدا خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستەكان لە هەندێك وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی كۆدەكرێنەوە و بەڕێوەدەچن و پێكهاتە عەرەبییەكان لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان.