هەولێر –INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاو كردەوە و تێیدا سبەی شەممە رۆژی ٦ـی نیسان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA ) كەوتووە تێیدا هاتووە، ڕۆژی شەممە، دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی ئازار دەكرێت و تا پێش جەژنی ڕەمەزان موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەش دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، ئەم خشتەیە بەپێی كاتی هاتنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەكاتی درووستبوونی هەر گۆڕانكاریەك لە هاتنی پارەی مووچە گۆڕانكاری لە خشتەكەشدا دەكرێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات