بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی یارییەكانی گەڕی 21ی خولی پیشەگەرانی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی ئێستای (2023-2024) بە دوو یاری تەواو دەبن، یەكەمیان
یانەی تەلەبە كە لە ریزبەندی حەوتەمە ڕوو بەڕوو یانەی قوە جەوییە دەبێتەوە كە هەفتەی پێشوو دابەزی بۆ پلەی دووەم دوای ئەوەی بە یانەی دهۆك دۆڕا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA ڕایگەیاند، “یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە میوانداری دێربی بەغدا دەكات لە كاتژمێر 9:30 ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان یانەی قوەجەوییە كەخاوەن 45 خاڵە و یانەی تەلەبە كە خاوەن 31 خاڵە، هەروەها یانەی قوەجەوییە بەنیازی قەربووكردنەوەی دڕوانی هەفتەی پێشوویەتی كە بەرامبەر یانەی دهۆك دۆڕا، هەرچی یانەی تەلەبەیە كە لە یاری رابردووی لەگەڵ یانەی كەرخ بەگۆڵیك بەرامبەر بوو.
هەروەها لە سەر یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف یانەی وشورتەی خاوەن پلەی یەكەم كە بەكۆكردنەوەی 45 خاڵ بەجیاوازی گۆڵ لەپێش یانەی قوە جەوییەوەیە بەرامبەر یانەی نەفتی وەست یاری دەكات، كە لە كۆتای ریزبەندنی خولەكە بە كۆكردنەوەی تەنها 10 خۆی دەبینێتەوە، هەرچەندە ئەم یارییە بۆ یانەی شورتە ئاسانییە ،بەڵام یانەی نەفتی وەستیش خۆی بۆ ئامادەكردووە بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەرانی خۆی.
جیگای باسە سبەی شەممە یاری ئەم هەفتەیی گەڕی 21 كۆتای دێت بە چوار یاری ، یەكەم یاری لە نێوان یانەی حدود و یانەی كارەبا و یانەی حدود خاوەن29 خاڵە لەریزبەندی دەیەم و یانەی كارەبایش خاوەن 26 خاڵە لە ریزبەندی12یەم،هەروها لە یارییەكی تری بەهێزدا یانەی زاخۆ و یانەی دهۆك ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، یانەی زاخۆ خاوەن 33 خاڵە لە پلەی پینجەم و یانەی دهۆكیش خاوەن 32 خاڵە لەپلەی شەشەم، یانەی هەولێر پێشوازی لە یانەی قاسم دەكات و یانە مینایش لە گەڵ یانەی كەرخ یاری دەكات ، بەم چوار یارییە كۆتایی بە گەڕی 21 دێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات