بەدوادچوون – ا ه ع ڤلادیمێر كوجین یاریدەدەری سەرۆكی روسیا بۆ هاریكاری سەربازی رایگەیاند: لە ئێستادا لەگەڵ سوریادا هیچ جۆرە وتوێژێك لە نێوانیاندا نییە سەبارەت بە پێدانی سەكۆی دژە موشەكی "ایس 300" بەو وڵاتە. كوجین ئەمرۆ هەینی بە رۆژنامەی " ایزڤیستیا"ی روسی راگەیاند:" تا ئێستا هیچ جۆرە وتوێژێكیان لەگەڵ دیمەشق نەكردووە سەبارەت بە رادەستكردنی ئەو سەكۆیە بە سوریا و دەڵێت هێزە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە تەواوی ئەو چەكانەی هەیە كە پێویستی پێیانە".