دەستەی دەستپاكی داوا لە پەرلەمانتار شەعلان كرەیم دەكات بەپەلە لە بارگای دەستپاكی ئامادەبێت

ناوخۆ
  • 5-04-2024, 14:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بانگهێشتی پەرلەمانتار (شەعلان كرەیم )ی كرد كە بێتە بارەگای دەستەی دەستپاكی و ئیفادەی خۆی بدات سەبارەت بەو زانیاریانەی كە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا لە یەكێك لە كەناڵە ئاسمانیەكان مێوان بووە.
    دەستەی دەستپاكی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیINA)  ) تێیدا هاتووە تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرۆكایەتی دەستەی دەستپاكی بانگهێشتی پەرلەمانتار (شەعلان كرەیم) دەكات بۆ ئەوەی بێتە بارەگای سەرۆكایەتی دەستەی دەستپاكی ، بەمەبەستی ئەوەی ئیفادەی خۆی سەبارەت بە  ئەو زانیاریانەی لە وتەیەكیدا بۆ یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیونییەكان پێشكەشی كردووە، كە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئۆفەرێكی وەرگرتووە بەرتیلێك لە یەكێك لە پەرلەمانتارانی ئێستا لە بەرامبەر هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران”.