ئاوەدانكردنەوە و شارەوانیەكان تەواوبوونی دانانی 550 هەزار پێوەری ئاو ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 4-04-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغداد  - INA- حەسەن فواز
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و شارەوانییە گشتیەكان، دانانی 550 هەزار پێوەری ئاوی بۆ كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی ڕاگەیاند، لە كۆی دوو ملیۆن و 500 هەزار كە گرێبەستیان لەگەڵ ئیئتیلافی كۆمپانیاكان كردبوو.
    بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو لە وەزارەت عەممار عادل مالیكی، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت گرێبەستی لەگەڵ ئیئتیلافی كۆمپانیاكان كرد كە لەلایەن بانكی ئیسلامیی باشور پارەیان بۆ دابین دەكرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ، بەو گرێبەستە دانانی 2 ملیۆن و 500 هەزار پێوەری باجی ئەلیكترۆنی كراوە، دانانی 550 هەزاریان تەواو بووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پڕۆژەكە لە 8 پارێزگا تەواو بوو، ئێستاش چووینە ناو پارێزگاری نۆیەمەوە.
    ڕوونیشیكردەوە: ئەم پڕۆژەیە سوودی زۆری هەیە، لە پێش هەموویان كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو، هەروەها كەمكردنەوەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی، بەو پێیەی كۆكردنەوە بە ئەلیكترۆنی دەبێت.
    ئاشكراشیكرد: پلانەكە تەواوكردنی 5 ملیۆن پێوەر لە ماوەی 15 ساڵدا لەخۆدەگرێت، و وتیشی: پڕۆژەكە بەفیڕۆدان لە بەكاربردندا لەناو دەبات، چونكە خوێندنەوەكانی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی دروست دەبن.