دڵشاد شەهاب: سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

سیاسی
  • 4-04-2024, 20:33
  • +A -A

    هەولێر- INA
    دڵشاد شەهاب ، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە،6 نیسان ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەوێت.
    وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند :" نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و چاوی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەوێت"،ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە سەردانەكە چەند مەلەفێك لەخۆ دەگرێت لەوانەیش هەناردەكردنی نەوت و بودجە و مووچە، هەروەها بۆ بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو لا. 
    وتەبێژی سەرۆكایەتیی  وتیشی "بەپێی یاسا و وەكو كارەكتەرێكی كاریگەر و بەهێزی كوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسە لە رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەركردنی كێشە و تەنگژەكان نەهێشتنی گرفتە ئابوورییەكان لەنێویاندا مەلەفی بودجە و مووچە و نەوت".
    شەهاب وتیشی، " نێچیرڤان بارزانی مەبەستیەتی پەیوەندنی نێوانی هەولێر و بەغدا تۆكمە و باش و دۆستانە بێت، بە قسە و لێدوانی میدیایی تێكنەچێت و لە داهاتوودا خەڵك باجەكەی بدات و ببێتە هۆكاری دواخستن و خەرجنەكردنی مووچەی خەڵكی كوردستان".